riklam

وەفدێكی پێشمەرگە و سوپای عیراق كۆبوونەوە

کوردستان 02:23 PM - 2022-06-29

ئەمڕۆ 29-6-2022 وەفدێكی باڵای پێشمەرگە و سوپا لەسنووری ناحیەی نەوجول بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە كۆبوونەوە و ناوچەی داوێیان بەسەركردەوە.

عەمید روكن خالید عەبدول فەرماندەی پێشمەرگە لەژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی كەركوك لەسەربازگەی كەیوان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لەبەغدا هاتوونەتە ناوچەكە.

وتیشی: دوای هەماهەنگی وەفدەكە سەردانی بارەگاكانی پێشمەرگەیان  لەناحیەی نەوجول كردووەو لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگەش كۆبوونەتەوە، هاوكات سەردانەكە بەمەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی بووە لەناوچەكە.

عەمید روكن خالید عەبدول ئەوەشی خستووەتەڕوو: وەفدی هەدوولا جەختیان لەسەر پتەوتركردنی پەیوەنديیەكان و بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا لەناوچەكە كردەوە، دواتریش وەفدی باڵای سەربازی عیراق لەفڕۆكەخانەی حلێوە لەخورماتوو بۆ بەغدا گەڕانەوە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket