riklam

کەرکوک.. پۆلیس فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان قەدەغە دەکات

کوردستان 02:20 PM - 2022-06-29

ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیان دەستپێکردووە کە بەنزین لەسەر شەقامەکان دەفرۆشن، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە PUKmediaی راگەیاند، دەستیانکردووە بە  هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەنزین  دەفرۆشن  لەسەر شەقام و شۆستەی کۆڵان و گەڕەکەکانی ناوەوە و دەرەوی شاری کەرکوک،  هەروەها بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت چونکە بەشێکیان بوونەتە هۆی گرفتی کێشەی بەنزین وقاچاغچێتی پێوە دەکەن.

ئەو هەڵمەتە لەکاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوودا حکومەتی عێراق بۆ رێگری کردن لە زیاتر گران بوون و قوڵ بوونەوەی قەیرانی بەنزین، بڕیاری داخستنی سەرجەمی بەنزینخانە ئەهلییەکانی دەرکرد، کە حکومەت پێی وایە هۆکاری گران بوونی بەنزینن و موڵەتی وەزارەتی نەوتی عێراقیان نیە.

 

PUKmedia ئازاد شکور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket