riklam

حاجیاوا.. دزێك دەستگیر كرا

کوردستان 01:40 PM - 2022-06-29

هێزەكانی ئاسایشی حاجیاوا تۆمەتبارێك دەستگیر دەكەن كە چەندین دزی لە هاووڵاتیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia کەوتووە، ڕایگەیاندووە كە هێزەكانیان كەسێكیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین دزی لە هاووڵاتیان.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە ئەو كەسە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای ڕانییەوە بۆ دەرچووە و كەسێكی لە یاساڕاكردووە و لە كاتی دەستگیركردنی لە چیای ماكۆك هەوڵی تەقەكردن و هەڵاتنی دابوو، كە هێزەكانی ئاسایش دەستگیریان كردووە. 

ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە تۆمەتبارەكە لە دایكبووی ساڵی 1994 دانیشتووی قەزای كۆیەیە.

PUKmedia ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین 
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket