riklam

تەندروستی جیهانی: ئاوڵەی مەیموون مەترسیدار نییە

جیهان 11:00 AM - 2022-06-29

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: سەرهەڵدانی پەتای ئاوڵەی مەیموون لە ئێستادا مەترسیدار نییە و هاوكات پێویستە چاودێری ورد لەوبارەیەوە بكرێت. 

ڕێكخراوەكە ڕایگەیاندووە: هەرچەندە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار كەس لە 50 وڵاتی جیهان تووشی ئەو پەتایە بوون، بەڵام مەترسیدار نییە و دەبێت لە چەند هەفتەی ئایندەدا سەبارەت بەو پەتایە بڕیار دەربكرێت. 

 تەندروستی جیهانی باسی لەوەشكردووە تا ئێستا ئەو پەتایە گرنگی پێنەدرابوو بە تایبەتی لەناو وڵاتانی ئەفریقادا، هەر بۆیە دەبێت گرنگی پێبدرێت و ڕێنماییە خۆپارێزییەكان لەبەر چاو بگیردرێت.
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket