riklam

حكومەتی هەرێم لەبارەی هێرشە موشەكییەكان و فشاری سەر كۆمپانیاكان كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:59 AM - 2022-06-29

ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر هەرێم و فشارەكانی حكومەتی عیراق لەسەر كۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم و پرۆژە یاسای بودجە تاتووێ دەكات.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ 29-6-2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجام دەدات و لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
لەبارەی تەوەرەكانیش كە لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت رایگەیاند: خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خەڵك و ژێرخانی كوردستان لە چەند مانگی رابردووداو گرنگی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەكانی نەوت و گاز.
رونیشیكردوەتەوە: بابەتی فشاری بەردەوامی حكومەتی فیدراڵی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لەپێناوی پەكخستنی پڕۆژەكانی گەشەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان كە ئەمەش بە ئاشكرا پێشێلكردنی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 دەخرێتەڕوو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket