riklam

ئــەمڕۆ لــە مـێژوودا

جیهان 08:47 AM - 2022-06-29

رووداوەكان:
762: دروستكردنی شاری بەغدا لە لایەن خەلیفەی عەباسی (ئەبو جەعفەری مەنسور)ەوە.
1236: كەوتنی (قورتوبە) شارەستانیەتی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس و گەوررەترین بنكەكانی لەسەر دەستی (فرناندوی سێهەم) مەلیكی شانشینی قشتالە، دوای ئەوەی كە (محەمەدی كوڕی یوسفی كورَی هود) دەستبەرداری بوو، كە دەیشی توانی فریای بكەوێت و رزگاری بكات، بەڵام نەیكرد.
1732: ئەسپانیەكان دەستیان گرتەوە بەسەر بەندەر و شاری هران لە عوسمانیەكان، و عوسمانیەكانیش پێش 24 ساڵ فەتحیان كردبوو، و رزگاریان كردبوو لە دەستی ئەسپانیەكان.
1832: هەڵگیرسانی شۆڕشی موفتی عبدالغنی ئال جەمیل، دژی والی عوسمانی لە بەغداد.
1835: محەمەد عەلی پاشا فەرمانێكی دەركرد بە دامەراندنی مەسڵەحەیەكی شوێنەوار  و مۆزەخانەی میسری، و بەڕێوەبردنیشی دایە دەست (یوسف زیا ئەفەندی) بە سەرپەرشتی (رەفاعە تەهتاوی).
1913: هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی بەڵقان كە هۆكار بوو بۆ حەزكردنی بولگاریا لە دابڕینی هەرێمی (مەقەدۆنیای باكوور) لە سربیا، و ئەو جەنگەش دوای 42 رۆژ كۆتایی هات بە مۆركردنی پەیماننامەی بوخارست لە 10ی ئۆگەست.
1928: دۆزینەوەی دەرمانی پەنسلین لەسەر دەستی (ئەلكسەندەر فلیمینگ).
1938: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یاسادانان لە كوێت، كە یەكەمین ئەنجومەنی یاسادانان بوو، وە لە میانی ئەو هەڵبژارنەدا 14 ئەندام لە نێوان 20 پاڵێوراودا هەڵبژێران.
1949: كەمینەی دەسەڵاتدار لە باشووری ئەرفریقیا دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی یاساكانی جیاكاری رەگەزی دژی رەش پێستەكان كە ناسرابوو بە سیاسەتی (ئەپارتاید).
1960: سەرۆكی كۆبا (فیدل كاسترۆ) رێگەی گرت لە كۆمپانیای بەترۆڵی ئەمریكی (تكساكو) و دەستی گرت بەسەر كەلوپەلەكانیدا.
1963: رژێمی عێراق 83 مرۆڤی كوردی زینەدەبەچاڵ كرد لە ژن و منداڵ و پیر لە شاری سلێمانی.
1964: خوشكی (فیدل كاسترۆ)ی سەرۆكی كۆبا لە كۆبا رایكرد و دەستیكرد بە لێدوان دژ بە دەسەڵاتی براكەی.
1965: هێزەكانی ئەمریكا كە نێردران بۆ ڤیەتنام دەستیان كرد بە یەكەمین كردەی جەنگی لە پاڵ هێزەكانی ڤیەتنامی باشوور.
1967: هێزەكانی ئیسرائیل باشوری شاری قودسیان داگیركرد.
1974: ئیزابیللا بیرون ژنی سەرۆكی كۆچكردوو (خوان بیرون) سوێندی یاسایی خوارد وەك یەكەمین ژنە سەرۆكی كۆماری ئەرجەنتین.
1976: سەربەخۆیی سیشیل لە بەریتانیا.
1992: تیرۆركردنی سەرۆكی جەزائیری (محەمەد بوزیاف) لە كاتی ئاهەنگێڕانی فەڕمی لەیەكێك لە شانۆكاندا لە (عنابە) دوای 166 رۆژ لە گرتنە دەستی دەسەڵات.
1999: دادگای ئاسایشی دەوڵەتی توركیا لە دوورگەی ئیمراڵی (عەبدوڵا ئۆجەلان)ی بە لەسێدارەدان حوكمدا.
2004: (نیگرۆ بۆنتی) بە یەكەم باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دامەزرا كە لە بنەڕەتدا جیگەی (پۆل بریمەر)ی گرتەوە، كە گەورەترین باڵیۆزە لە جیهاندا و 300 فەرمانبەر دەگرێتە خۆی و لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەت راوێژكاری تایبەتی خۆی هەیە.
2008: دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە سامەرا كە تەرمی زیاتر لە 50 كەسی تێدابوو.
2008: هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی سیانزەهەمی ئەوروپای بردەوە دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە یەك گۆڵ بەرامبەر بە هیچ كە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئەنجامدرابوو، و بەوەش نازناوی یۆرۆی 2008ی بەدەستهێنا.
2008: ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیلی بە زۆرینەی دەنگ دەنگیدا بە گۆڕینەوەی دیلەكان لەگەڵ حیزبوڵا بە بەردانی 5 دیلی لوبنانی لە نێوانیاندا (سەمیر قینتار) لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی دوو تەرمی سەربازی ئیسرائیلی كە حیزبوڵا فڕاندبوونی لە یۆلیۆی ساڵی 2006ز.
2009: ئەنجومەنی چاكسازی دەستوور لە ئێران جەختیكردەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بە بردنەوەی سەرۆك مەحمود ئەحمەدی نەژاد و ئەوەش دوای سەرلەنوی فەرزی نیمچەیی دەنگەكانی هەڵبژێراوان.
2010: كۆچی دوایی (ئازاد سدیق) رۆژنامەنوسی كورد و سەرنوسەری پێشووی رۆژنامەی ئاسۆ.
2014: دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خەلافەتی ئیسلامی راگەیاند لەسەر ئەو شوێنانەی كە داگیری كردبوو لە سوریا و عێراق  لە ژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و دانانی ئەبو بەكری بەغدادی بە خەلیفە.

لەدایكبوون:
1398: مەلیك خوانی دووەم، مەلیكی ئەراگۆن.
1798: جاكومو لیوباردی، شاعیری ئیتالی.
1886: رۆبەرت شومان، سەرەك وەزیرانی فەرەنسە.
1900: ئەنتوان دو سانت- ئیكسوبیری، نوسەری فەرەنسی.
1908: لیروی ئەندرسۆن، مۆسیقاری ئەمریكی.
1910: فرانك لیوسەر، مۆسیقاری ئەمریكی.
1925: جورجو نابولیتانو، سەرۆكی ئیتالیا.
1939: ئەماریلدۆ، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.
1940: فەریدە فەهمی، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری.
1944: غاری بوسی، ئەكتەری ئەمریكی.
1945: چاندریكا كماراتونگا، ژنە سەرۆكی سریلانكا.
1952: ئەحمەد ئیبیاری، نوسەری میسری.
1962: خوان لابورتا، سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە.
1967: میلورا هاردن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1971: نوال الزغبی، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1976: محمد بحاری، یاریزانی مشتەكۆڵەی جەزائیری.
1978: نیكول شیرزینگر، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1988: ئیفیر بانیگا، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1992: كوكی ریسوریكیون، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

وەفات:
1861: ئیلیزابیس باریت براونینگ، ژنە شاعیری ئینگلیزی.
1875: ئیمبراتۆر فردیناندی یەكەم، ئیمبراتۆری نەمسا.
1895: تۆماس هنری هكسلی، زانای ئینگلیزی لە زیندەوەرزانیدا.
1940: بول كلی، نیگاركێشی ئەڵمانی.
1941: ئیگناتسە یان بادرفسكی، مۆسیقاری پۆڵەندی.
1988: ئەخۆل، شاعیری كورد.
1992: محەمەد بوزیاف، سەرۆكی جەزائیر.
1998: ئەحمەد حمانی، سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی جەزائیری.
1995: لانا ترینەر، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
2010: نبیلە النابلسی، ژنە ئەكتەری سوری.
2012: جاسم قوتامی، سیاسەتمەداری كوێتی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە سیشیل.

 
PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket