riklam

پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە

کوردستان 11:11 PM - 2022-06-28

جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەنێت،  لە زۆربەی كۆبوونەوەكان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان تەئكید لەسەر یەكگرتنەوە و یەكخستنەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەكات جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوە مەترسییەكانی سەر هەرێم كەمتر دەكاتەوە و دۆستەكانیشمان زیاتر دەبن.

عوسمان سێدەری جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكانمان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان تەئكید لەسەر خێراكردنی پڕۆسەی یەكخستنەوە و یەكگرتنەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە كراوەتەوە، بەتایبەتی لەم قۆناغە كە هەڕەشەكان زیادیكردووە.

وتیشی:  هەر بۆ ئەو مەبەستە هاوپەیمانان چەندینجار ئەو پەیامەیان بە لێپسراونی هەرێم راگەیاندووە، زۆرجاریش بەڵێنی زیاتریان بەهەرێمی كوردستان داوە، لەكاتی یەكخستنەوەی پێشمەرگە، هاوكاری زیاتر پێشكەش دەكەن، چونكە  ئەوان دەزانن چ هەڕەشە مەترسییەك لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە لەئارادایە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە راشیگەیاند: راستە لەكاتی ئێستا بەشێكی زۆر لە هێزەكانی پێشمەرگە یەكیان گرتووەتەوە، بەڵام هێشتا پێویستی بەهەنگاوی زیاتر هەیە، تاڕادەیەكیش زەمینە لەبارە بۆ ئەو هەنگاوە، بەو پێیەی هەردوولایەنی سەرەكی كوردستان دركیان بە مەترسییەكان كردووە.

تەئكید دەكاتەوە بەهەند وەرگرتنی داواكاری هاوپەیمانان و خواستی  خەڵكی كوردستان لەیەكخستنەوەی پێشمەرگە، بەدڵنیاییەوە كاریگەری مەترسییەكان كەمتر دەبێتەوە و دۆستەكانیشمان زیاتر دەبن.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket