riklam

ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت

کوردستان 10:09 PM - 2022-06-28

لەبارەی رووداوی كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین لەلایەن خوێندكارێكەوە، ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دژی هەر جۆرە پەلاماردان و توندوو تیژییەكین بەرامبەر بە شكۆی زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندن ئەنجام بدرێت و داواشی لە حكومەت كرد رێكاری یاسایی و مەدەنیانە بۆ پاراستنی مامۆستایان و كارمەندانی زانكۆ بگرێتەبەر.

دەقی پەیامەكە:

بە توندی سەركۆنەی كوشتنی هەردوو مامۆستایان دكتۆر كاوان و دكتۆر ئیدریس لە زانكۆی سەڵاحەدین دەكەین و دژی هەر جۆرە پەلاماردان و توندو و تیژییەكین كە بەرامبەر بە شكۆی زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندن ئەنجام بدرێت، بۆ رێگریكردن لەم دیاردە ترسناك و نەخوازراوەنە، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین، رێكارە یاسایی و مەدەنییەكان بۆ پاراستنی ژیانی مامۆستا و كارمەندانی زانكۆ و خوێندنگەكان چڕتر بكرێتەوە، و هەروەها هەڵگرتنی چەك بە جۆرێك بێت كە تەنها لای هێزە نیزاميیەكانی حكومەتەوە بێت. 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket