riklam

شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات

کوردستان 09:22 PM - 2022-06-28

شارەوانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە بە هیچ شێوەیەك جەژنانە بە كۆكەرەوەی خاشاك نەدەن.

لە راگەیەنراوێكی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە بە ھیچ شێوەیەك لەژێر ھیچ ناوێكی (ھاوكاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەك نەبەخشن بە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەبەرئەوەی بەپێی گرێبەستێك ئەركیان دیاریكراوە و مافی وەرگرتنی پارەیان نییە.
راشیگەیاندووە: لە پێناو رێگری كردنیش لەو كارە، داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین ھەر حاڵەتێكیان بەدی كرد دەستبەجێ لەرێگای (پۆرتاڵی خزمەت)ەوە سەرۆكایەتیمان ئاگادار بكەنەوە و زانیاری تەواومان پێبدەن.

لینکی پۆرتاڵی خزمەت...

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket