riklam

بەرهەمهێنانی نەوت لە كەركوك 50% كەمیكردووە

ئابوری 08:20 PM - 2022-06-28

بەرهەمهێنانی نەوت لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك بەرێژەی 50% كەمیكردووە و سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیای نەوتی باكوریش دەڵێت، تەمەنی كیڵگەكان زۆرە وپێویستیان بە نوێكردنەوەیە.

فەرهاد حەمزە سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیای نەوتی باكور بە PUKmedia ی راگەیاند: ئاستی دەرهێنانی نەوت لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك ساڵ لە دوای ساڵ كەمدەكات و لە ئێستادا بەرێژەی 50% ئبەرهەم هێنانی نەوت لە كەركوك كەمیكردووە.

وتیشی: كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك تەمەنیان لەسەرووی 90 ساڵەوەیە وپێویستیان بە نوێكردنەوەیە ئەمە وایكردووە كە نەتوانرێت وەك پێویست نەوت لەو كیڵگانەوە بەرهەمبهێنرێت و هەناردە بكرێت، لە ساڵانی رابردوودا كۆمپانیای نەوتی BP ی بەریتانی بەپێ گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق توێژینەوەیەكی لەسەر بیرە نەوتەكان كردووە و راسپاردەكانی رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە بەڵام، وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ دەستپێكردنی كارەكان هیچ گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیاكە ئەنجام نەداوە لە ئێستاشدا چاوەڕی دەكرێت كۆمپانیایەكی بیانی لەكەركوك بۆ پێشخستنی كیڵگە نەوتییەكان دەست بەكاركردن بكات.

PUKmedia ئازاد شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket