riklam

یەكێتی دەبێتە كارەكتەرێكی سەرەكی پرۆسەی سیاسی عیراق

کوردستان 07:44 PM - 2022-06-28

سیاسەتەمەدارو چاودێران جەخت لەسەر گرنگی رۆڵی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپرۆسەی سیاسی عیراقدا دەكەنەوەو دووپاتیشی دەكەنەوە كە رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی بازنەی رزگاری پرۆسەی سیاسییە.

یەكێتیی لەچارەسەری قەیرانەكەدا رۆڵی ستراتیژی هەیە
لەوبارەیەوە ئیبراهیم سەراج بە PUKmediaی راگەیاند: رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی پایەیەكی سەرەكی پرۆسەی سیاسییە لە عیراق و بنەمایەكە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان هێزە سیاسییەكان.
راشیگەیاند: یەكێتی لایەنێكی یەكجار پەسەندكراوەو وەك قەوارەیەكی سیاسی رێزلێگیراو و سەنگین لێی دەڕوانرێت لەمامەڵەكردنی لەگەڵ پرسە نیشتمانییەكاندا، قەوارە سیاسییەكان بەچاوی ئاسودەییەوە دەڕواننە بەشداری یەكێتی و بۆتە پایەیەكی بنچینەیی لەپرۆسەی سیاسی و رۆڵی ستراتیژی گەورەی هەیە لەچارەسەری قەیرانەكەو نزیككردنەوەی بۆچوونەكان، حزبێكە میانڕەو هێڵێكی سیاسی پێشكەوتنخوازی جوانی هەیەو پەسەندكراوییەكەی لەلایەن قەوارە سیاسییەكان و شەقامی عیراقەوە پشتی پێدەبەسترێت و واش لێیدەڕوانرێت تەواكەری پرۆسەی سیاسییەو نوێنەرایەتی سیاسەت و ئەجێندای دەرەكی ناكات.
سەڕاج راشیگەیاند: یەكێتی بە بەشدارییە گەورەو خێراو هۆشیارییەكەیی و ئەو رۆڵەی هەیەتی بازنەی رزگاری پرۆسەكە سیاسییەكەیە. 

یەكێتیی بۆتە كاراكتەرێكی سەرەكی پرۆسەی سیاسی
لای خۆیەوە د.عەباس جبوری بەڕێوەبەری ناوەندی رەفد بۆ میدیاو لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان باسی لەگرنگی رۆڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد لەچارەسەركردنی قەیرانی سیاسی لەعیراق.
د.جبوری لەمیانی لێدوانێكدا بۆ  PUKmedia راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵ و كاریگەری گەورەی لەبەغدا هەیەو جموجۆڵەكانی و هەوڵەكانی یەكجار دیارەو پەسەندبوونیشی لەنێو نێوەندی سیاسیدا یەكجار روونە، هەموو ئەمانەش وایكرد بەشێك لەبەربەستەكان تێدەپەڕێنێت بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەست بوو بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەت كە لەئێستادا بەشێكی ئەو بەربەستانە لەتوانەوەدان و قۆناغێكی نوێ دەستیپێكردووە.
جبوری راشیگەیاند: بەگوێرەی ئەو لێداوانانەی كە لەهەندێك بەرپرسەوە گوێی لێبووە كاتێك لەگەڵ سەرۆك بافڵ تاڵەبانیدا كۆبوونەتەوە باس لەوەدەكەن هزرو رۆڵە گەنجانەكەی و پەرۆشی بۆ بنیاتنانی عیراقی نوێ و ئاییندە نوێیەكەی جێی رەزامەندین و لەئێستاشدا عیراق و گەلەكەی بەقەیراندا تێدەپەڕێت و ئازارەكانی ئەم قەیرانەش ناتوانرێت تێپەڕێنرێت بەبێ بوونی سەركردەی هۆشیارو پێگەیشتوو و خاوەن باوەڕ بە پرەنسیپەكانی كاری هاوبەش و شەراكەتی نیشتمانیی وەك بافڵ تاڵەبانی لەبەرئەوەی عیراق وڵاتێكی فرە جۆرەو بەتەنها لایەنێك بەڕێوە ناچێت.
جبوری واشی بۆ دەچێت كە خەریكە بەشداری لەحكومەت و تانوپۆی سیماكانی روندەبێتەوەو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رۆڵی گەورەی هەیە بەتایبەتی لەو قۆناغەی دواییداو تا ئەو كاتەشی رەوتی سەدڕ لەپرۆسەی سیاسیدا بوون و یەكێتیی نیشتمانیی بەئارامی و بەشێوەیەكی روون هەڵسوكەوت دەكەن و لەئێستادا وێنەكە دەركەوتووەو رۆڵی یەكێتی گەورەتر بوەو رووبەرێكی گەورەتری وەرگرتوەو ژمارەیەك قەوارەی سیاسی لەوتووێژە گرنگ و كاریگەرەكاندا لەگەڵی پێكهاتوون.
جبوری بڕواشیوایە كە لەئێستادا یەكێتی بۆتە یاریزانێكی سەرەكی و بەشدارێكی سەرەكیش دەبێت لەحكومەتی داهاتوودا.

بافڵ تاڵەبانی لەكۆكردنەوەی لایەنەكاندا رۆڵی تەواوكەری باوكی دەبینێت
لای خۆشیەوە، پەرلەمانتار سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەكرد كە یەكێتیی نیشتمانیی هەر لەسەرەتای دروستبوونی قەیرانە سیاسییەكەوە جەختی لەسەر گفتوگۆ كردۆتەوە.
سۆزان مەنسور لەمیانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال بەردەوام كۆكەرەوەی لایەنە سیاسییەكان جیاوازەكان بوەو گرفتەكانیش لەنێوان هێزو قەوارەو سەركردە سیاسییەكاندا هەرچەندێك گەورە بووبن ماڵی سەرۆك مام جەلال كۆكەرەوەی لایەنە جیاوازەكان بووە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی باسی لەوەشكرد بەگوێرەی ئەوەی لەو چەند رۆژەی رابردوودا تێبینیمان كردووە ماڵی مام جەلال جارێكی تر بوەوە بە جێگەی كۆكەرەوەی لایەنە سیاسییە جیاوازەكان و وەك دەشبینین سەرۆك بافڵ تاڵەبانی سەرجەم لایەنە سیاسییە جیاوازەكان كۆدەكاتەوەو رۆڵی باوكی تەواو دەكات و چەندین خەسڵەتی سەرۆك مام جەلالی هەڵگرتووە، وەك بینیمان لەرۆژانی رابردووشدا زۆرێك لەلایەنە سیاسییە جیاوازەكانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆكردەوە.
راشیگەیاند: وەك یەكێتی هەر لەسەرەتای قەیرانە سیاسییەكەوە جەختمان لەسەر گفتوگۆ كردبوەوە دەشبینین كە تەنها چارەسەر بۆ قەیرانە سیاسییە هەنووكەییەكە وتووێژو گفتوگۆیە، ئاماژەی بەوەشدا لەرۆژانی داهاتوودا چارەسەری قەیرانە سیاسییەكە لەعیراق دەبینین و لەزووترین كاتیشدا حكومەت پێكدەهێنرێت كە بەهێز بێت و خزمەتی هاووڵاتیانی عیراق بكات. 
جێی ئاماژەیە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوێنێ دووشەممە لەماڵی سەرۆك مام جەلال لەبەغدا پێشوازی لەسەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە نوری مالیكی و هادی عامری و قەیس خەزعەلی و موسەنا سامەڕایی لە هاوپەیمانی عەزم و رەیان كلدانی لەبزووتنەوەی بابلیون.
لەو كۆبوونەوە گرنگەدا كە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆپێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرا و جەخت لە دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كرایەوە كە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی هەبێت.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا داواكرا هەوڵەكان خێرا بكرێن تاوەكو بەزووترین كات حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبكرێت كە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكات و لەهەموو ئاستەكاندا خزمەتگوزاری پێشكەش بكات، جەختیش لەوە كرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق پارێزراوبێت.
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket