riklam

هاووڵاتیەك شەش پارچە شوێنەوار بەحكومەت دەداتەوە

عیراق 07:10 PM - 2022-06-28

هاووڵاتیەكی پارێزگای دیوانیە شەش پارچە شوێنەوار  رادەستی  پشكێنەری  شوێنەوار و كەلەپوری پارێزگاكەی دەكات، تاكو مێژووی عیراق فەرامۆش نەكرێت.

وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەواری عیراق لە زاری باسم شەممەری پشكێنەری شوێنەوارو كەلەپوری دیوانیە بڵاویكردەوە  كە هاووڵاتیەك شەش پارچە شوێنەواری رادەستكردونەتەوە.

ئەوەشخراوتەڕوو: شوێنی  رادەستكردنی شەش پارچە شوێنەوارەكە لە بنكەی پشكنین بووە، هاوكات شەش شوێنەوارەكە بریتیی بوو لە تابلۆیەكی بەردی بە شێوەی سەری ئێسكی مرۆڤ و بۆرییەكی داخراو و تەورێكی دروستكراوی ئاسنی كە  نەخشی لەسەركراوە.

باسم شەممەری ئاماژەی بەوەشكرد، شەش پارچە شوێنەوارەكەیان بۆ مۆزەخانەی عیراق گواستووەتەوە تا شوێنەوارە مێژوییەكانی عیراق بە پارێزراوی بمێنینەوە.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket