riklam

ژمارەیەك لە تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی خەڵاتكران

کوردستان 03:53 PM - 2022-06-28

لە مەراسیمێكدا ژمارەیەك لە تێكۆشەرە سەرەتاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەڵات كران و ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناسێندرا و دابەش كرا.

ئەمڕۆ 28-6-2022 لەمەراسیمێكی پڕ شكۆدا لەهۆڵی شەهیدانی 1 ی شوبات لەبارەگای مەڵبەندی 3 ی هەولێر، بە ئامادەبوونی  د. مەجید حمە ئەمین  ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر و  فەرید ئەساسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  و سكرتێری ئەنجومەن و ژمارەیەكی زۆر لە هەڤاڵانی یەكێتیی لە مەراسیمێكدا رێكخرا و سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ روحی بەرزەفری شەهیدان دەستیپێكرد.

مەراسیمەكە لەدوو بەش پێكهاتبوو، لەبەشی یەكەمی مەراسیمەكەدا خەڵاتی رێزلێنان بەسەر تێكۆشەرانی رێكخستنە سەرەتاییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنووری هەولێر دابەشكرا كە ژمارەیان  66 هەڤاڵ بوو،  ژمارەیەكیان لە سێدارەدران و ژمارەیەكیش حوكمدرا و هەندێكیشیان  ئازاد كران.

مەجید حەمەئەمین لەوتەیەكدا وێرای ئاماژە كردن بە گیان فیدایی رێكخستنەكان و رۆڵیان لەسەرهەڵدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  مەجید حەمەئەمین ئاماژەی بە گرنگی پێدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بە لایەنی فیكری و رۆشنبیری و ئازادی رادەربڕین كرد و قۆناغەكانی ئەو رەوتە فیكریەی روون كردەوە.

مەجید حەمەئەمین ئاماژەی بەوەشكرد، بە سەردەمەكانی هەڵقوڵانی فیكری و رۆشنبیری هەر لەدامەزراندنی چاپخانەی ئیبراهیم عەزۆ و دواتر دەركردنی چەندان رۆژنامە و گۆڤار و گرنگیدان بە قەڵەمە رەنگینەكانی نووسینی فكری كە خۆی لەمارشی یەكێتی دەبینێتەوە و دواتریش دروستكردنی یەكێتی نووسەرانی شاخ و پێگەیاندنی دەیان نووسەری بەتوانا و گرنگیدانی یەكێتی بە ئازادی رادەربڕین لایەنێكی دیكەی وتاری لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر بوو.

مەجید حەمەئەمین وتیشی: ئەوانە هەر هەمووی زادەی لەدایكبوونی ئەو شاكارە پوختە و پر زانیارییە كە ئێستا لەبەرگی چوارەمدا كتێبخانەی كوردی پێ دەوڵەمەند دەكرێت و دەبێتە ئەرشیفێكی پڕ زانیاری و سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ نەوەكانی داهاتوو.

ڕۆژی 11-5-1977 لەشاری هەولێر رێكخستنە سەرەتاكانی كۆمەڵە ئاشكرا بوون و 59 ئەندامی چالاكی رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەسگیركران و رەوانەی دادگای بەناو شۆرشی بەعس كران و  7 هەڤاڵی تریش توانیان رزگاریان بێت.

لە بەشی دووەمی مەراسیمەكەدا فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، بە لەدایكبوونی ئینسكلۆپیدیای كرد و بە شانازی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی پێشكەوتووخواز لەقەڵەمدا كە توانی كلتوری ئینسكلۆپیدیا بێننە كایەوە، ببێتە یەكەم حزب كە ئەو كلتورە لە هەرێمی كوردستان و  بگرە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بكاتە كلتوری حزبی .

پاشان ئاماژەی بە بەشەكانی ئینسكلۆپیدیا كرد و رایگەیاند: كە ئینسكلۆپیدیا سەرجەم كۆنفرانس و پلنیۆم و كۆنفرانسەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆبوونەوە و گرنگیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاری رێكخراوەكانی ناو یەكێتی و سەرجەم بڵاوكراوەكانی یەكێتی و شەهیدەكان و كەسایەتییە دیارەكان و زیندانیانی سیاسی و ئەو رێكەوتنانەی كە یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كردوویەتی و كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەندان بابەتی تر لەناو ئینسكلۆپیدیا، هاوكات ئاماژەی بە شێوازی باشكردنی بابەتەكانی ناو ئینسكلۆپیدیا كرد.

فەرید ئەسەسەرد وتیشی:  80% ئەو بابەتانەی لە ئینسكلۆپیدیا هاتووە لەشوێنی دیكەدا باس نەكراوە و بە چەند نموونەیەكی ناو ئینسكلۆپیدیادا كۆتایی بە وتارەكەی هێنا.

فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی خستووەتەڕوو،  ئەوان سەرقاڵی كاركردن دەبن لەسەر بەرگی پێنجەمی ئینسكلۆپیدیا كە بێگومان گەورەتر و فراوانتر دەبێت و لەداهاتوودا پوختەیەكی بابەتە گرنگەكان بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بڵاودەكەنەوە و لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بەرگی چوارەمی ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket