riklam

کەركوك.. هەشت ساڵە بودجە بۆ مادەی 140 تەرخان نەكراوە

کوردستان 03:51 PM - 2022-06-28

لەكاتێكدا بەپێی دەستور دەبوو دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان ئاسایی بكرایەتەوە، بەڵام حكومەتی عیراق كەمتەرخەمە كەلەماوەی چاند ساڵی رابردوودا هیچ بودجەیەكی بۆ ماددەی 140 تەرخان نەكردووە.

كاكەڕەش سدیق سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەساڵی 2014ەوە بودجە بۆ مادەی 140 تەرخان نەكراوە.وتیشی ئەو بودجەیە پێویست بووە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئاوارە و هاوردەكان و هاوكاتیش چارەسەری گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی كەركوك.

كاكەڕەش سدیق وتیشی: بەهۆی تەرخان نەكردنی بودجەوە لەساڵانی ڕابردوو پرۆسەی قەرەبووكردنەوەی ئاوارەكان و هاوردەكان و چارەسەری كێشەی گرێبەستە كشتوكاڵیەكانیش وەستاون.

ڕاشیگەیاند: تائێستا مامەڵەی زیاتر لە 10 هەزار خێزانی ئاوارە و هاوكات 9 هەزار خێزانی هاوردە لەكەركوك تەواوكراون و قەرەبووی مادەی 140یان وەرنەگرتوەو دەیان و سەدان مامەڵەی تریش هەن تەواو نەكراون بەهۆی ئەوەی كەهاوڵاتیان ساردبۆنەتەوە بەهۆی ئەوەی قەرەبووەكە خەرج ناكرێت.

سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 وتیشی: ئێمە زۆر بەپێویستی دەزانین كەلیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140 لەعیراق كارابكرێتەوە، چونكە ئەو لیژنەیە فەرمانی دیوانی هەیە و لیژنەیەكی دەستورییە و ناكرێت بەو شێوەیەی ئێستا بەپەكخراوی بهێڵدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد كاری ئەو لیژنەیە زۆر گرنگە و دەكرێت لیژنەكە هەنگاو بنێت بۆ چارەسەری كێشەی گرێبەستە كشتوكاڵیەكان لەپارێزگای كەركوك و دەرچواندنی ڕاسپاردەكان، پاشان بڕیاری حكومەتی عیراقیان بۆ دەربچێت كارێكی پێویستە و زۆر لەو كێشانەی تەعریب كە لێرەولەوێ دروست دەبن چارەسەر دەكات.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket