riklam

مەڵبەندی یەكێتی: یاسای پارێزبەندی مامۆستایان پەسەند بكرێت

کوردستان 03:26 PM - 2022-06-28

مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا وێڕای ئیدانەكردنی هێرش بۆ سەر حەرەمی زانكۆی سەلاحەدین داوا دەكات كە بە زووترین یاسای پارێزبەندی مامۆستایان پەسند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردن و ڕێككاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر تاوانباران.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەكە: 
بە ناوی مەڵبەندی سێی هەولێری (ی.ن.ك) ئیدانەی ئەو هێرش ناڕەوایە دەكەین كە ئەمڕۆ سێشەممە 28-6-2022 كرایە سەر مامۆسایانی زانكۆی سەڵاحەدین لە ڕوداوێكی نەخوازراو و چاوەڕوان نەكراودا، لە كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین – هەولێر، یەكێك لە خوێندكارانی بەشی یاسا بە چەك هێرش دەكاتە سەر حەرەمی زانكۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. كاوان ئیسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەكێك لە كارمەندەكانیش بریندار دەكات.

بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە وێڕای نیگەرانی دەربڕینمان و سەرەخۆشی كردن لە كەسوكاری شەهیدەكان، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە بە زووترین كات یاسای پارێزبەندی مامۆستایان پەسند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردن و ڕێككاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر تاوانباران .

مەڵبەندی٣ی هەولێری(ی.ن.ك)

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket