riklam

عیراق.. 28 حاڵه‌تی نوێی په‌تای خوێنبه‌ربوون تۆمار ده‌كرێت

عیراق 11:39 AM - 2022-06-28

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندوه‌، 28حاڵه‌تی نوێی تووشبون به‌تای خوێنبه‌ربوون تۆماركردوه‌ كه‌ 18حاڵه‌تیان له‌كه‌ركوك بووه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر وسام خه‌ڵه‌ف جبوری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شیفا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌شێكی تایبه‌تی به‌ تووشبوان به‌و په‌تایه‌ كردوه‌ته‌وه‌و تووشبوانی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

 وتیشی: سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كانمان ئاماده‌كردوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان به‌و په‌تایه‌و توشبوان كه‌پێشتر گومانیان له‌تووشبونیان هه‌بووه‌و پشكنیه‌كانیان ناردوه‌ بۆ به‌غداو له‌ئێستادا له‌به‌شی تایبه‌ت به‌و په‌تایه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و سه‌رجه‌میان باری ته‌ندورستیان جێگیره‌و مه‌ترسیان نیه‌.

PUKmedia ئازاد شوكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket