riklam

كۆتایی به‌گه‌شتی حاجیانی هه‌رێم هات

کوردستان 09:48 AM - 2022-06-28

دوا كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ شاری مه‌ككه‌ و دواتر به‌ره‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ ئایینه‌كانیان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نیاز راغب به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا هه‌موو حاجیانی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری مه‌ككه‌ و رۆژانه‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌و لیژنه‌كانی پزیشكی و فه‌تواو مورشیدی ئایینی پێشوازی له‌داواكاری حاجیان ده‌كه‌ن.

وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتیان بین، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بكرێـت و ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران و موفتی ومورشیدی ئایینی و لیژنه‌ی پزیشكی و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌كه‌م كه‌ تاوه‌كو ئێستا توانیویانه‌ به‌و په‌ڕی له‌خۆبورده‌ییه‌وه‌ خزمه‌تی حاجیان بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا ته‌واوی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان سه‌لامه‌تن و هیچ حاڵه‌تێكی مردن له‌ناو حاجیان تۆمار نه‌كراوه‌ ته‌نها یه‌ك حاجی كوردستان له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی پزیشكی حاجیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

 PUKmedia بیلال بارزان / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket