riklam

تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت

هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28

تەقە لە د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین كرا و بریندار كرا،  دەستبەجێش گەیەنرایە نەخۆشخانە.

پەیامنێرمان لە هەولێر رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 28-6-2022، خوێندكارێكی زانكۆی سۆران تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین و كارمەندێكی زانكۆكە كرد و برینداری كردوون، دەستبەجێ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

راشیگەیاند: لێكۆڵینەوەی پۆلیس لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كێشەكە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندكارە چەند جارێك داوای گواستنەوەی بۆ زانكۆی سەلاحەدین كردووە.

ئەوەشی راگەیاند: گوللەكان بەر سەر و سنگی د. كاوان ئیسماعیل كەوتووە و لە ئێستادا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

دوابەدوای رووداوەكەش تەقەكەرەكە چووەتە ماڵی مامۆستایەكی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین بە ناوی د. ئیدریس عیزەت حەمەخان و كوشتوویەتی كە لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە نزیك زانكۆكە ژیاوە.

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket