riklam

تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە

جیهان 09:19 AM - 2022-06-28

لە نزیك شاری سان ئانتنیۆی ویلایەتی تەكساس لەناو بارهەڵگرێكدا تەرمی 46 كۆچبەر دۆزرانەوە و 16 كەسیش گەیەنرانە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوەی سان ئەنتۆنیۆ رایگەیاندووە: بارھەڵگرێكیان لە نزیك ھێڵێكی شەمەندەفەر لە ناوچەیەكی دوور لە پەراوێزی باشووری شارەكە دۆزیوەتەوە كە كۆمەڵێك تەرمی تێدا بووە و 16 كەسیش رزگاركراون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە كە چواریان منداڵن.

هاوكات ویلیام مەكمانۆس بەڕێوەبەری پۆلیسی سان ئانتنیۆی رایگەیاندووە:  كرێكارێك كە لە باڵەخانەیەكی نزیك لە شوێنی روداوەكە كاردەكات گوێی لە ھاوارێك بووە بۆ بەهاناوە چوون، بۆیە بۆ لێكۆڵینەوە ھاتووەتە دەرەوە و بینیویەتی بەشێكی دەرگای بارھەڵگرەكە كراوەتەوە، بۆیە لەوێوە سەیری ناوەوەی كردووە و ژمارەیەك تەرمی دۆزیوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە لە ناوبارهەڵگرەكەدا نە ئامێری فێنككەرەوە بوونی هەبوو نە ئاویشی تێدابووە هەربۆیە ئەو كۆچبەرە نایاساییانە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو كۆچبەرانە بە نایاسایی لە سنووری نێوان مەكسیك و ئەمریكا پەڕیبوونەوە و بە تۆمەتی گواستنەوەیان بە قاچاخ سێ كەس دەستگیركراون.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket