riklam

كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا

کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28


وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند كەوا 28حاڵەتی نوێ بە تووشبونیان بە پەتای تای خوێن بەربوون تۆماركردوە كە 18حاڵەتیان لەكەركوكە.
 لەو بارەیەوە دكتۆر وسام خەڵەف جبوری بەرێوەبەری بەشی هونەری لە نەخۆشخانەی شیفا بە PUKmedia ڕایگەیاند، كەوا نەخۆشخانەكەیان بەشێكی تایبەتی بە تووشبوان بەو پەتایە كردوەتەوە وتووشبوانی تیدا چارەسەر دەكرێن.
 ووتیشی: سەرجەم پێداویستیە پزیشكیەكانمان ئامادەكردوە بۆ چارەسەركردنی تووشبوان بەو پەتایە.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەوا ئەو حاڵەتە نوێیانە لەلایەن وەزارەتی تەندورستی عیراقەوە دوای پشكنینەكان تۆماركراونـ وتووشبوان ئاگاداركراونەتەوە لەتوشبونیان كە پێشتر گومانیان لە لەسەر هەبووە وپشكنیەكانیان ناردوە بۆ بەغدا.
باسی لەوەشكرد:  لە ئیستادا لەبەشی تایبەت بەو پەتایە لەنەخۆشخانەی شیفا جارەسەر وەردەگرن وسەرجەمیان باری تەندورستیان جێگیرە ومەترسیان نیە.
PUKmedia ئازاد شكور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket