riklam

گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت

عیراق 11:12 PM - 2022-06-27

لێپرسراوێكی حزبی لەبەغدا ئەو ئەركانە ئاشكرا دەكات، كە بەپێویستی دەزانی لەگەڵ دەستبەكاربوونی حكومەتی داهاتووی عیراق جێبەجی بكرێ، راشیدەگەیەنێت دەستنیشانكردنی كەسێكی بەهێز بۆ سەرۆك وەزیران و پاڵپشتی لەلایەن فراكسیۆنی گەورە، تەمەنی ئەو حكومەتە درێژتر دەكات.
رابحە حەمەد  لێپسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: پەسەندكردنی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو یەكێكە لەو ئەركە سەرەكیانەی،  پێویستە لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی داهاتووی حكومەتی فیدراڵ  ئامادەی بكات، تاكو لەپەرلەمان پەسەندبكرێت.
وتیشی: نەبوونی یاسای بودجەی  ئەمساڵ گرفتیكی زۆری بۆ حكومەتی عیراق دروستكرد، كە بەهۆی هەڵبژاردن و ناكۆكی نێوان لایەنەسیاسیەكان نەتواندرا پەسەندبكرێت، بۆیە چاوەڕواندەكرێت یەكەم هەنگاوی حكومەت ئامادەكرنی ئەو یاسایە بێت.
رابحە حەمەد ئاماژەی بەوەشكرد: ئامادەكردنی پڕۆژەیەك بۆ یاسای نەوت و گاز  یەكێكی ترە لەو كارانەی پێویستە لەكارەسەرەتاییەكانی كابینەی داهاتوو ئامادەبكرێت، چونكە لەڕابردوو گرفتی سەرەكی نێوان هەرێم و بەغدا پرسی نەوت بووە، كە بەهۆی نەبوونی یاسایەكی تایبەتمەند نەتواندراوە یەكلابكرێتەوە.
لێپرسراوەكەی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەدوای هەڵبژاردنی ساڵی رابردوو هاتە ئاراوە، مەترسی هەیە فشار لەسەر حكومەتی داهاتوو دروست بكرێت و شەقام دژی بجوڵێندرێت.
تەئكیدیشكردەوە: بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسیە، پێویستە هەر لەسەرەتاوە كار بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بكرێت و هەوڵی هەمواركردنەوەی یاساكەی بدەن، بەجۆرێك  كەمكورییەكانی هەڵبژاردنی رابردوو  چارەسەر بكرێت، بەتایبەتی لەبارەی  شێوازی هەڵبژاردن، كە بەهۆی فرە بازنەییەوە هاوسەنگی هێز لەعیراق گۆڕانكاری بەسەرداهات.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket