riklam

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ دابینكردنی ئاو پێویستی بەتانكەرە

کوردستان 10:25 PM - 2022-06-27

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەرجەم كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەسێت بە فرۆشتنی تەندەر بۆ بەكرێگرتنی تانكەر بۆ دابەشكردنی ئاو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەكیەی كاكەمەند بەبڕی دوو ملیۆن لیتر ئاو لەڕۆژێكدا بۆ ماوەی 30 رۆژ.
رونیشیكردوەتەوە: هەركەسێك ئارەزووی بەشداری هەیە لە رۆژی 28-6-2022 سەردانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەشی ژمێریاری  بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بەرامبەر بە 50 هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی .
لەبەشێكی تری ئاگادارییەكەدا قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دەشڵێت: پێویستە بەڵێندەر سەرجەم مەرجەكانی وەرگرتنی تەندەری تێدا بێت و ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی پێبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: پێویستە بەڵێندەر لەماوەی یەك هەفتەدا واتە تا بەرواری 4-7-2022 دووشەممە تەندەرەكە بگەڕێنێتەوە بۆ قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket