riklam

بانكی ناوەندی بەرزبوونەوەی یەدەكی ئاڵتوونی بۆ 130 كیلۆگرام راگەیاند

جیهان 07:48 PM - 2022-06-27

بانكی ناوەندی فیدڕاڵ ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند عیراق لەنێو خشتەی ئەو وڵاتانەدا كەزۆرترین یەدەكی ئاڵتوونیان هەیە 10 پلە سەركەوتووەو كۆی ئەوەی هەیەتی بۆتە 139 تەن و 39 كیلۆگرام و پلەی سییەمینی لەسەر ئاستی جیهان و پلەی چوارەمی لەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبیدا گرتووە. 

 

بانكی ناوەندی عیراقی فیدڕاڵ لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە بڵاویشیكردۆتەوە كە بڕی 34 تەن ئاڵتوونی دیكەیان كڕیوە بەڕێژەی زیادبوونی 35% ی لەوەی كەهەیانبووە، زیادبوونەكەش لەچوارچێوەی ئەو ستراتیژییەتدایە كە بانكی ناوەندی بۆ ئیدارەدانی سامانەكەی هەیەتی لەپێناو هێنانەدی بەرزترین ئاستی سەقامگیری و توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكارییە ئابوورییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان.

 

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئاڵتوون بەگرنگترین ئەو سامانە دادەنرێت كە بانكی ناوەندی و دامەزراوە دارایی نێودەوڵەتییەكان پارێزگاری لێدەكەن و لەدۆخی ناجێگری داراییداپەناگەیەكی سەلامەتەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پەسەندكراوە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket