riklam

تەندروستی: پابەندی دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان بن

عیراق 06:53 PM - 2022-06-27

د.روبا فەللاح پزیشكی پسپۆڕو ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ جەختیكردەوە كە هۆكاری بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بەرێنماییەكان و رێوشوێنە تەندروستییەكان دەگەڕێتەوە.

 

د.روبا فەللاح بۆ PUKmedia راشیگەیاند: دەركەوتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا بابەتێكی پێشبینیكراوەو ئاماژەی بەوەشدا كە وەزارەتی تەندروستی لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پێشبینیكردووە شەپۆلی نوێ سەرهەڵبداتەوەو ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون زیاد بكات، بەپێی ئاماری رۆژانەی پەتاكە، تێبینیمان كرد رێژەی حاڵەتە پۆزەتیڤەكان لەكۆی پشكنینەكان لەچەند رۆژی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، حاڵەتەكانی خەواندنیش لەنەخۆشخانەكان زیادیان كردووەو ژمارەیەكی كەمیش ڤاكسینیان وەرگرتووە.

 

راشیگەیاند بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون دەرئەنجامی بەكەمزانینی رێوشوێنە خۆپارێزییەكان و پابەندنەبوون بووە بە بەستنی دەمامك و دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان و وەرگرتنی ڤاكسین، ئاماژەی بەوەشدا بەدڵنیایی هەموو ئەم هۆكارانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی شەپۆلی دیكە سەرهەڵبدات و ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون زیاد بكات، وەك سەرنجیش دەدەین حاڵەتەكانی توشبوون وگیانلەدەستدان لەوڵاتانی دیكەی جیهاندا لەنێو ئەو توێژانەدایە كەڤاكسنیان وەرنەگرتووەو پابەند نین بە رێكارە خۆپارێزییەكان و كەمتەرخەمن.

 

د.روبا فەللاح باسیشی لەوەكرد كە وەزارەت لەهەوڵەكانی بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بەردەوامەو بەتایبەتیش لەم ماوەیەدا كە ژمارەی توشبوون زیادیكردوە، هانی هاووڵاتیانیش دەدەین لەسەر پێویستی پابەندبوون بەرێكارە خۆپارێزییەكان و وەرگرتنی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسین و پابەندبوون بەبەستنی دەمامك و دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان تاوەكو بتوانین ژمارەی توشبوون كەمبكەینەوەو بەردەوام بین لەپاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لەدۆخی پەتاكە هاتبوە دی.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket