riklam

لێپرسراوێكی تەندروستی: شەپۆلێكی مەترسیداری كۆرۆنا گەیشتوەتە عیراق

کوردستان 06:19 PM - 2022-06-27

 فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایدەگەیەنێت: وەزارەتی تەندروستی عیراق سەرجەم فەرمانگەكانی تەندروستی لە پارێزگاكان ئاگاداركردوەتەوە ئامادەكاری بكەن بۆ روبەڕووبونەوەی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا.
لەوبارەیەوە د.سەباح نامیق لێپرسراوی بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: لەڕێی وەزارەتی تەندروستییەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە شەپۆلێكی نوێی مەترسیداری كۆرۆنا رووی لەعیراق كردوەو داواشیكردوە ئامادەكاری تەواو بۆ روبەڕووبەوەنەوەی ڤایرۆسەكە بكەن.
وتیشی: رێژەی تووشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو روی لەهەڵشكان كردوەو گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە بەڤایرۆسەكە.
هاوكات د.وسام خەلەف جبوری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای تایبەت بە كۆرۆنا بە PUKmediaی راگەیاند: جارێكتر نەخۆشخانەكە بەڕووی تووشبوان بە ڤایرۆسەكە كراوەتەوە و نەخۆشخانەكە هەموو ئامادەكارییەكی كردوە بۆ وەرگرتنی توشبوان.
ئەوەشی خستەڕوو: لەپێشتردا بەهۆی نەبوونی تووشبوو نەخۆشخانەكەمان داخست و كاری نوێكردنەوەمان تێدا ئەنجامداو سەرجەم پێداویستییە تەندروستیەكانمان ئامادەكردوە بۆ ئەم شەپۆلە.
 داواشیكرد هاووڵاتیان ڤاكسین بەكاربهێنن و دوبكەونەوە لەقەرەباڵغی.
PUKmedia ئازاد شكور 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket