riklam

كەركوك..تاقیكردنەوەی 12 ئامادەیی لە دوای جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 01:04 PM - 2022-06-27

ساڵانە تاقیكردنەوە وزارییەكانی خوێندنی كوردی لەكەركوك لەگەڵ هەرێمی كوردستان ناكرێت.

مامۆستا پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری لەبەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردیێ لەكەركوك بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ساڵانە تاقیكردنەوە وزارییەكانی خوێندنی كوردی لەكەركوك لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان  ئەنجام نادرێت، بەهۆی ئەوەی یەكەی تاقیكردنەوەكانمان وابەستەیە بەوەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵەوە.

وتیشی: لەكاتێكدا تاقیكرنەوەكانی 12ی ئامادەیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە لەپارێزگاكانی هەرێم دەستیپێكرد، بەڵام لەكەركوك تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی خوێندنی كوردی كەركوك لەڕۆژی 20-7-2022 بەڕێوەدەچێت ئەو تاقیكردنەوەكان لەعیراق خراوەتە دوای جەژنەوە.

مامۆستا پەروین فاتیح ڕاشیگەیاند: لەكەركوك ئامادەكاریمان كردووە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو تاقیكردنەوانە و بەنووسراوی ڕەسمیش داوامان لەلایەنە پەیوەنددارەكانی كەركوك كردوە كە هاوكارمان بن لەدابینكردنی لایەنی ئەمنی و ئاو و كارەبا بۆ ئەو ناوەندانەی تاقیكردنەوەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردیی لەكەركوك ڕاشیگەیاند: بۆ ئەمساڵ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو تاقیكردنەوەی خوێندكارانی كوڕان لەنێو زانكۆی كەركوك بەڕێوەدەچێت و تاقیكردنەوەی كچانیش لەنێو خوێندنگەكانیان دەكرێت وبەنیسبەت پێداویستیە لۆجستیەكانەوە وەزارەتی پەروەردەی عیراق دابینی دەكات.ڕاشیگەیاند لەو پێویستییانەی دەبێت ئامادە بكرێت بۆ هەر تاقیكرنەوەیەك مەسەلەی ئەمنی و كارەبای بەردەوام و ئاوی خوارنەوەیە و كات لەبەردەمماندا ماوە لەگەڵ لایەنە پیوەنددارەكان دابینیان دەكەین.

مامۆستا پەروین فاتیح ئاماژەی بەوەشكرد لایەنێكی ئەرێنی كەلەپارێزگاكانی هەرێم دەكرێت پچڕاندنی هێڵی ئەنتەرنێتە لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا كە ئەم لایەنە لەسالانی پێشووش لەكەركوك نەكراوەو هیوادارین لایەنە پەیوەندارەكانی عیراقیش بتوانن ئەو هەنگاوە لەكەركوك پەیڕەو بكەن كەكاریگەری زۆری دەبێت بۆ ئەوەی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بڵاو نەبێتەوە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد- كەركوك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket