riklam

هەرێم.. خواست لەسەر كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ زیادی كردووە

کوردستان 10:59 AM - 2022-06-27

خواستی هاوڵاتیان بۆ كڕینی  ئۆتۆمبێلی نوێ لەهەرێمی كوردستان بەردەوام ڕووی لەزیادبوونە و بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تەنیا لەهەفتەی ڕابردوودا دوو هەزار و 528  ئۆتۆمبێل بۆ یەكەمجار تۆماركراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەپشت بەستن بەئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویكردەوە تەنیا لەیەك هەفتەیەدا هەزار و 850  ئۆتۆمبێل لەهەولێر و 499  ئۆتۆمبێل لەسلێمانی و 179  ئۆتۆمبێل لەدهۆك بۆ یەكەمجار تۆماركراون.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئاماژەی بەوەكردووە لەدوای یەكخستنی تابلۆكان لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا هەزار و 393 تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕدراوە و هەر لەو هەفتەیەدا هەزار و 522 مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەكەمجار دراوە بەهاوڵاتیان.


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket