riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 10:33 AM - 2022-06-27

رووداوەكان..
1548: عوسمانیەكان شاری (تەبرێز)یان داگیركرد كە دادەنرێت بە گرنگترین شاری دەوڵەتی سەفەوی و ئەوەش لە سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی.
1844: كوژرانی دامەزرێنەری تایەفەی مۆرمۆنی (جوزیف سمیس)، و ئەوەش كاتێك چوونە سەر ئەو بەندیخانەی بەندكرابوو تیایدا لە ویلایەتی (ئیلنوی) لەلایەن گروپێكی دژ بەمورمونی كە هەستان بە كوشتنی لەگەڵ براكەیدا (هیروم).
1950: ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیارێكی دەركرد بە ناردنی هێزی ئەمریكی بۆ نیوە كیشوەری كۆری و ئەوەش بۆ شەڕ لەگەڵ كۆریای باكوور.
1954: كردنەوەی یەكەمین كورەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایی لەنزیك مۆسكۆ.
1967: دروستكردنی یەكەم ئامێری راكێشانی دراوی ئالی لەجیهاندا لەشاری لەندەن.
1977: راگەیاندنی سەربەخۆیی جیبۆتی و حەسەن جۆلیت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵبژێرا كە سەرۆكی پارتی جوڵانەوەی سەربەخۆی وڵاتەكە بوو.
1981: كۆبوونەوەی نێوان كەریمی حوسامی و یاسر عەرەفات لەبەیروت وەك دیالۆكی كوردو عەرەبی و بۆ گۆڕینەوەی بیروبۆچونی جیاوازو لێكگەشتن لەبارەی كێشەی كورد و فەلەستین لەپێناو هاوكاری و هەماهەنگی و دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكان.
1991: هێزەكانی یوگوسلافیا كۆماری (سلۆڤیا)یان داگیركرد دوای دوو رۆژ لەراگەیاندنی سەربەخۆیی.
1995: وەلی عەهدی دەوڵەتی قەتەر (شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی) هەستا بە كۆدەتایەكی ئاشتیانە بەسەر باوكیدا (شێخ خەلیفە بن حەمەد ئال سانی) و حوكمی وڵاتی گرتە دەست.
2000: خاتو (دانیال میتێران) سەرۆكی دەزگای (فرانس لێبەرتی) لەئێوارە خوانێك لە پاریس داوای دامەزراندنی كۆمەڵەی (كوردی- فەرەنسی) كرد.
2004: لە ئەنجامی هێرشێك بۆ سەر خاڵێكی پشكنین لە جەلەولا 6 پۆلیسی كورد كوژران.
2007: سەرەك وەزیرانی بەریتانیا (تۆنی بلێر) وازی لەپۆستەكەی هێنا، (جۆردون براون) جێگەی گرتەوە.
2008: (بیل گەیتس) وازی لەپۆستەكەی هێنا لەدامەزراوەی مایكرۆسۆفت و ئەوەش بەهۆی حەزكردنی لە یەكلایی بوونەوە بۆ كاركردن لە دامەزراوەی بیل و ملیندا گەیتس.
2009: سەرۆكی لابراوی مۆریتانیا (سیدی محەمەد وەلەد شێخ عەبدوڵڵا) وازی لەپۆستەكەی هێنا بە فەڕمی دوای هەستانی بە دانانی حكومەتێكی یەكیەتی نیشتمانی نوێ تا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجام بدرێت لە ماوەی یەك مانگدا و ئەوەش لە میانی رێكەوتنی لەگەڵ عەسكەرتارەكان كە ئەمیان لابرد لە دەسەڵات.
2009: سەرۆكی لوبنانی (میشال سلێمان)، سەعدەدین حەریری راسپارد بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێ و ئەوەش دوای ناونانی لە لایەن 86 پەرلەمانتارەوە.
2011: دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە بە دەستبەسەركردنی (موعەمەر قەزافی) و كوڕەكەی (سیف الاسلام) و سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری (عەبدولا سنەوسی) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە لیبیا و ئەوەش لەپاش شەڕی درێژخایەن لە لە لیبیا دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی 17ی فبرایەر.

لەدایكبوون..
1350: ئیمبراتۆر مانویلی دووەم، ئیمراتۆری ئیمبراتۆریەتی بێزەنتی.
1550: مەلیك شارلی نۆهەم، مەلیكی فەرەنسا.
1869: هانس سبیمان، پزیشكی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1935ز.
1880: هیلین كیلەر، ژنە ئەدیبی ئەمریكی نابینا و نابیستا.
1927: نەسری شەمسەدین، گۆرانیبێژی لوبنانی.
1931: سەلاح قابیل، ئەكتەری میسری.
1931: مارتینۆس فیلتمان، زانای فیزیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای سالی 1999ز.
1955: ئیزابیل ئەدحانی، ژنە ئەكتەری فەرەنسی.
1965: تاریق لوتفی، ئەكتەری میسری.
1968: نەعیمە جەزائیریە، ژنە گۆرانیبێژی جەزائیری.
1975: توبی ماگوایر، ئەكتەری ئەمریكی.
1976: هەبە سولەیمان، ژنە ئەكتەری میسری و دانیشتوی كوێت.
1977: رائووڵ گونزالیس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: فابریتسیۆ میكەلی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1984: گوخان ئینلەر، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.
1986: غرام هیندی، ژنە ئەكتەری میسری.

وەفات..

1574: جۆرجو فازاری، نیگاركێشی ئیتاڵی.
1844: جوزیف سمیس، سەركردە و دامەزرێنەری ئاینی مۆرمۆنی.
1985: بورهان قانیع، نوسەری ناوداری كورد، لەسلێمانی.
1985: ئیلیاس سەركیس، سەرۆكی شەشەمی كۆماری لوبنانی.
1994: مەئمون شەناوی، شاعیری گۆرانیی میسری.
2000: جاك لیمۆن، ئەستێرەی كۆمیدی سینەمای جیهانی،  لە نیویۆرك.
2002: موحەرەم فوئاد، گۆرانیبێژی میسری.
2003: خەلیفە قەتان، هونەرمەندی شێوەكاری كوێتی.
2009: جۆرج حەداد، نوسەر و شاعیر و رۆژنامەنوسی ئەردەنی.

جەژن و بۆنەكان..
رۆژی پشكنینی نیشتمانی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری مرۆیی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
رۆژی حەوت خەوتووەكە لە ئەڵمانیا.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket