riklam

28 حاڵەتی نوێی كۆلێرا لە عیراق تۆمار دەكرێت

عیراق 07:37 PM - 2022-06-26

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدڕاڵ ئەمڕۆ یەك شەممە ئامارێكی نوێی لەبارەی حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆلێرا لەسەرانسەری عیراقدا راگەیاند.

لەو بارەیەوە دكتۆر روبا فەللاح حەسەن ئەندامی تیمی راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: وەزارەت 28 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆلێرای تۆمار كردووە.

راشیگەیاند: بەوەش كۆی ژمارەی ئەوانەی تووشبووی دڵنیان بەكۆلێرا لەسەرانسەری عیراقدا گەیشتە 47 حاڵەت كە بەم شێوەیەیە، 18 حاڵەت لەكەركوك، 5 لەبەغدا/رەسافە، 2 حاڵەتیش لەدیالە، 2 حاڵەت لەزیقارو یەك حاڵەتیش لەبابل تۆماركراون.

دوێنێش شەممە پسپۆڕانی بواری تەندروستی لەمیانی راپۆرتێكدا كە لەلایەن PUKmedia ەوە ئامادەكرابوو، جەختیانكردبووەوە لە پێویستی گرنگیدان بەپاكوخاوێنی و شوشتنی هەردوو دەست، میوە و سەوزەكانیش پێش خواردنیان بەباشی بشۆرێن تاوەكو لەتوشبوون بە نەخۆشییەكە بەدوور بن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket