riklam

نێد پرایس: بەردەوام دەبین لەپشتگیری هاوبەشەكانمان لەعیراق و هەرێم

کوردستان 07:20 PM - 2022-06-26

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا – بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەم هێرشانە بۆ تێكدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون.

راشیگەیاندووە: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پشتگیری لە هاوبەشەكانمان دەكات لە سەركۆنەكردنی هێرشە دووبارەبووەكانی مووشەكی و هاوەن كە ئامانجیان هەرێمی كوردستانە لەوانەش سێ هێرشەكەی چوار رۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی.

ئەوەشی راگەیاند: ئەم هێرشانە بۆ تێكدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیكردنی سەروەری عیراق و چاندنی تۆی دووبەرەكی و ترساندنە. پێویستە لێكۆڵینەوە لەم هێرشانە بكرێتن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە: بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی خەڵكی عیراق و لەوانەش هاوبەشەكانمان لە هەرێمی كوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەكراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێك بۆ پشتگیریكردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوون.

PUKmedia راگەیاندنی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket