riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی عەمید لاوچاک

پرسەنامە 05:21 PM - 2022-06-26

بۆ کۆچی دوایی عەمید لاوچاک, قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکدوو دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عەمید لاوچاک بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی عەمید (ئارى محمد تۆفیق) ناسراو بە (عەمید لاوچاک)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو (عەمید لاوچاک) فەرماندەیەکی بوێر و بەئەمەک و دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوو، شەو و رۆژ کارى دەکرد بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی.

 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت.

‏‎انا لله و انا الیه راجعون

‏‎قوباد تاڵەبانی ‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket