riklam

یه‌كێتی و پارتی پێشكه‌وتووخوازی دیموكراتی لوبنانی كۆبوونه‌وه‌

تاراوگە 01:50 PM - 2022-06-26

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی پێشكه‌وتووخوازی دیموكراتی لوبنانی تاوتوێی پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان ده‌كه‌ن.

 شوان فه‌وزی ڕه‌شید نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی لوبنان ، له‌ ناوچه‌ی (موختاره‌) سه‌ردانی حزبی تقدمی الاشتراكی كرد و له‌ لایه‌ن (تیمور ولید جنبلاط) سه‌رۆكی حزب و ظافر ناصر به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێشكه‌وتووخوازی دیموكراتی لوبنانی پێشوازی گه‌رمی لێكرا .

له‌و سه‌ردانه‌دا شوان فه‌وزی ، سڵاوی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یانده‌ (تیمور ولید جنبلاط) سه‌رۆكی حزبی تقدمی الاشتراكی و  پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنیشی كرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی لبنان كه‌ به‌ڕێزیان كاندید بوو له‌سه‌ر لیستی حزبه‌كه‌یان .

پاشان گفتووگۆ له‌ باره‌ی پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانه‌وه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی تقدمی الاشتراكی (پارتی پێشكه‌وتووخوازی دیموكراتی لوبنانی) تاوتوێكران .

دواتر باس له‌ كێشه‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت كرا له‌ لوبنان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ ڕێگرن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی پرنسیپێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژیانی هاووڵاتیان .

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا پارتی پێشكه‌وتووخوازی دیموكراتی لوبنانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی و حزبه‌كه‌یان .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket