riklam

ئۆكرانیا.. نابینە ئەندامی ناتۆ

جیهان 11:02 AM - 2022-06-26

بەرپرسێكی باڵای ئۆكرانیا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی هیچ هەنگاوێك بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ نانێت. 

ئیگۆر ژوكۆڤا جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فایننشال تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند: بە هۆی ئەوەی كە هەندێك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هەڵوێستیان لەبەرامبەر ئۆكرانیا لاواز بووە، وڵاتە بەنیاز نییە ببێتە ئەندامی ناتۆ و هیچ هەنگاوێك بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ نانێت.

ڕاشیگەیاند: ئەندامانی ناتۆ داواكارییەكانی ئۆكرانیایان ڕەتكردۆتەوە، بۆیە وڵاتەكەی نایەوێت ببێتە ئەندامی ناتۆ.
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket