riklam

كادرانی خولی شەهید ئاشتی مەكتەبی رێكخستن لەچەند چالاكیەكدا

ی ن ک 09:40 PM - 2022-06-25

ئەمڕۆ  25-6-2022  سەرەتای هەفتەی دووەمی خولی شەهید ئاشتی بۆ راهێنان و پێگەیاندنی كاردی راگەیاندن  جیا خوێندنی لەمحازەرەكانی خولەكە چەند چالاكیەكیان ئەنجامدا.
سەرەتا كادرانی خولی شەهید ئاشتی لەدوای محازەی یەكەم لەمەداسیمێكدا كە هەریەك لە سەركەوت زەكی و ستران عەبدوڵڵاو ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون، دیاری سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن  كە كتێبی رۆژ ژمێری راپەرین بوو لەلایەن هەریەك لە ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی رێكخستنەوە پێشكەش بەكادرانی خولەكەكرا.
دواتر سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ  كادرانی خولەكە لەگەڵ سەرپەرشتیارو ستافی بەڕێوەبەرانی خولەكە  سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كردو تاجەگوڵینەی كادرانی خولی شەهید ئاشتیان لەسەرمەزاری سەرۆك مام جەلال دانا، وەك وەفایەك بۆخەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵەی سەرۆك مام جەلال و بەڵێنیاندا بەردەوام بن لەسەر رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال.
پاشان سەردانی دەزگای میدیای كوردساتیان كردو لەلایەن، ستافی دەزگای میدیای كوردساتەوە بەگەرمی پێشوازیكران، دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی كوردسات چەپكەگوڵی خولی شەهید ئاشی مەكتەبی رێكخستن پێشكەش بەدەزگای میدیای  كوردسات كرا.  خولی شەهید ئاشتی خولێكی ئەكادیمیەو بۆ كادرانی سەرجەم مەڵبەندەكان لەلایەن مەكتەبی رێكخستنەوە رێكخراوەو نزیكەی ماوەی مانگێك دەخایەنێت و بەهاوكاری مەكتەبی راگەیاندن و سەتەلایتی گەلی كوردستانەو پێگەیاندنی كادرە بۆ بواری راگەیاندن و ئەمڕۆ ستران عەبدوڵڵا یەكەمین محازەرەی هەفتەی دووەمی پێشكەش بەخوێندكارانی خولەكە كرد.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket