riklam

کتێبێکی کۆچکردو عەباس بەدری بڵاودەکرێتەوە

کوردستان 08:51 PM - 2022-06-25

ئێوارەی ئەمڕۆ 25-6-2022 لە هۆڵی خاك ، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان مەراسیمێكی رێكخست بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (مقالات و رۆی فی النور)ی نوسەری كۆچكردو  عەباس بەدری .
سەرەتای مەراسیمەكە بەوەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر كورتە فیلمێك لەسەر ژیان و قۆناغەكانی كاركردنی راگەیاندنی رۆژنامەنوس عەباس بەدری نمایشكرا. 
لە وتەیەكدا ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی لە ناوەرۆكی كتێبەكەو ئەدەبیاتی نوسین لای عەباس بەدری كرد. 
لەبەشێكی تری مەراسیمەكەدا هەریەك لە فەرید ئەسەسەرد، یوسف زۆزانی، فریاد رەواندزی، هاوڕێیانی عەباس بەدری چەندین یادەوەرییان لەسەر ئەزموونی ژیان و كاری رۆژنامەوانیی عەباس بەدری باسكرد . 
لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا كتێبەكە لەلایەن  بنەماڵەی رۆژنامەنوسی كۆچكردوو عەباس بەدرییەوە وەك دیاریی پێشكەش بەئامادەبوان كرا.
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket