riklam

كۆمسیۆنی ئەوروپا: 12 وڵات لەغازی روسیا بێبەش دەبن

جیهان 07:31 PM - 2022-06-25

قەدری سیمسۆن كۆمسیاری وزەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە كە 12 وڵاتی یەكێتی ئەوروپا بەتەواوەتی یاخود بەشێوەیەكی كاتی تووشی بێ غازی روسیا بوون و راشیگەیاندووە هەڵسوكەوتی ئەم چەند هەفتەیەی دوایی مۆسكۆ بۆتە هۆی ئەوەی مەترسییەكان زیاتر تەشەنە بكات.

 

سیمسۆن لەمیانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "پۆستیمیس"ی ئیستوانیا باسیشی لەوەكردووە كە قەیرانەكە هەر لەسەرەتای وەرزی پایزی رابردوەوە سەخت بوە بەڵام هەڵسوكەوتی ئەم چەند هەفتەیەی دوایی  روسیا بوونەتە هۆكاری ئەوەی مەترسییەكان بەڕادەیەكی زۆر تەشەنە بكات.

 

ئاشكراشیكرد كە ئەو پلانەی یەكێتی ئەوروپا كەلەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ قەیرانەكە ئامادەیكردبوو دەكرێت لەهەموو ساتێكدا سوودی لێوەربگیرێت و پێویستیشە وڵاتانی ئەندام بۆ جێبەجێكردنی پلانەكان لەئامادەباشیدا بن.

 

سیمسۆن راشیگەیاندووە كە یەكێتی ئەوروپا هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئیسڕائیل و میسڕدا گەیشتۆتە رێككەوتن لەبارەی زیادكردنی بڕی دابینكردنی غازو پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ نەرویچ، هەروەها دانوستانە راستەوخۆكانیان لەگەڵ ئازربایجاندا گەیشتۆتە قۆناغەكانی كۆتایی.

 

بەگوێرەی وتەكانیشی، هۆكاری ناكۆكییە گەورەكانی نێوان وەزیرانی وزە پەیوەندی بە بازاڕی كارەباوە هەیە، وێرای فراوانبوونی چالاكییەكان لەبواری وزەی ناووكیدا.

 

بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشداوە كە كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا ناتوانێت بڕیار لەبارەی ئەم پرسەوە بدات و بەپێی پەیماننامە بنچینەییەكانی ئەوروپا دیاریكردنی سەرچاوەی وزە مافی سیادی وڵاتانی ئەندامە.

 

راشیگەیاند گفتوگۆكان لەبارەی ئەو پرسانەوە كەوا بڕیارە رۆژی دووشەممە لەناو یەكێتی ئەوروپا دەستپێبكات یەكجار گرنگن بۆئەوەی یەكێتی ئەوروپا بەشێوەیەكی یەكگرتووانەو بەوپەڕی ئامادەسازییەوە بتوانێت  بەرەنگاری وەرزی زستان ببێتەوە.

 

جێی ئاماژەشە كۆتایی مانگی ئایاری رابردوو پێدانی غازی روسیا بۆ هەریەك لە پۆڵەنداو بولگاریاو فنلەنداو هۆڵەندا راگیرا بەهۆی ئەوەی رەتیانكردەوە بەو سیستەمە چارەسەرە نوێیە رازیبن كە لەلایەن مۆسكۆوە پێشنیار كرابوو.

 

دیمتری بیسكۆف وتەبێژی كۆشكی كریملین رۆژی 9ی ئایاری رابردوو رایگەیاندبوو ئەو وڵاتانەی رازی نابن پارەی غازی روسیا بەپێی سیستەمە نوێیەكە بدەن دابینكردنی غاز بۆ وڵاتەكانیان رادەگرن.
هەروەها كۆمپانیای "Gas Prom" رۆژی 14ی حوزەیرانی ئەم مانگە رایگەیاند كە ناچاربووە بەهۆكاری تەكنیكی پێدانی غاز لەڕێگەی بۆری "Nord Stream"ەوە  كەمبكاتەوە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket