عیزه‌ت سابیر: دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌جندای حزبه‌كه‌مه
کوردستان 04:32 PM - 2022-06-25
به ئاماده‌بوونی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له شاری كوالا لامپوری مالیزیا، رێكخراوی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتنخواز یه‌كه‌م كۆنفرانسی له دوای كۆرۆنا ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 25-6-2022 له شاری كوالا لامپوری و وڵاتی مالیزیا رێكخراوی هاوپه‌یمانی پێشكه‌ووتنخواز، به ئاماده‌بوونی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له رێكخراوه‌كه یه‌كه‌م كۆنفرانسی ته‌واو فیزیكی خۆی له دوای كۆرۆنا ده‌ستیپێكرد.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند: من كۆنفرانسه‌كه به‌كۆنفرانسێكی گرنگی ده‌زامن دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به گشتی و وڵاتانی ئاسیا به تایبه‌تی رویداوه، له‌وه‌ش زیاتر به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا كه كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ئابووری جیهان، به تایبه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك.
وتیشی: ئابووری جیهان گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده‌بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌شو هه‌وا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ، به‌سته‌ڵه‌كه‌كان رۆژ دوای رۆژ زیاتر ده‌توێنه‌وه، ناشیشارمه‌وه كه گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر ده‌كات و جیاوازی چینایه‌تی زۆرتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گرنگه پارته سۆسیال دمیوكراته‌كان باشتر له‌ئێستا خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌م چالێنجه گه‌ورانه‌ی كه له جیهاندا رووده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕانی كه‌شو هه‌واو ئابووریه‌كی سه‌وز و گه‌شه‌كردوو له عیراق و هه‌رێمی كوردستان عیزه‌ت سابیر وتی: به‌شی زۆری داهاتی وڵاتی عیراق له نه‌وته و رۆژانه 4ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا پێشبینی ده‌كرێت داهاتی عیراق له 2022 بگاته 150 ملیار دۆلار كه ده‌كاته دوو ئه‌وه‌نده‌ی داهاتی سایل 2021.
وتیشی: به‌هۆی گۆڕانی كه‌شو هه‌واوه و كه‌مبونه‌وه‌ی بارانبارین و دیارده‌ی به‌بیابان بوونی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری دجیله و فوراته‌وه، به‌رهه‌می كشتوكاڵی كه‌می كردووه، خۆڵبارین زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و زۆربوونی تێچونی به‌رهه‌می خۆراكی و گرانبوونی نرخی خۆراك له بازاڕی عیراق، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر نرخی شتومه‌ك كشتوكاڵ له‌عیراق به‌گشتی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 21 كورسی په‌رله‌مانیین له‌كۆی 100 كورسی په‌رله‌مان و به‌شدارین له‌به‌ڕێوه‌به‌ردنی حكومه‌ت و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت پارێزگاری له كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یه‌كی پاك و ئارام بكه‌ین بۆ دانیشتوانی خۆمان، ئابووریه‌كی سه‌وز و گه‌شه‌كردوومان هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌لی كاری شایسته بۆ كه‌سانه دابین بكه‌ین كه پێویستیان به كاركردن هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت جیاوازی نێوان ژن و پیاو نه‌هێڵین و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بكه‌ین بۆ دانیشتوان و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه به‌شی زۆری داهاته‌كه له نه‌وته، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خاوه‌ن كارگه‌كان و به‌كاربه‌ره‌كان و گه‌شتیاره‌كان و جوتیاره‌كان و بازرگانه‌كانه كه پارێزگاری له ژینگه و ئاو و هه‌وای هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ن و ئابووریه‌كی سه‌وز و گه‌شه‌كردوو فه‌راهه‌م بكه‌ن و ببنه هۆكاری فه‌راهه‌م كردنی هه‌لی كاری شایسته بۆ گه‌نجان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پلانمان هه‌یه گرنگی بده‌ین به به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌با به تیشكی خۆر‌و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هاتۆته هه‌رێمه‌كه‌مان و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باكانمان له به‌كارهێنانی گازوایله‌وه گۆڕیوه بۆ گازی سروشتی كه دۆستی ژینگه‌یه‌و پاكه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین یاسا له په‌رله‌مانه‌كه‌مان هه‌موار كراونه‌ته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیاره‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگاری كردن له ژینگه‌كه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23