riklam

جارێكی تر موشەکێک ئاڕاستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر ده‌كرێت

کوردستان 03:54 PM - 2022-06-25

بۆ جاری سێهەم هێرشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ئەمە سێهەم جارە هێرشێکی موشەکی دەکرێتە سەر ئەو کێڵگەیە.

له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 3.40 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ موشه‌كێكی تر به‌ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ته‌قێنرا.

وتیشی: موشه‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی جیاواز، له‌دوو جاری ڕابردوو ئاراسته‌ی كێڵگه‌كه‌ كراوه‌و موشه‌كه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاجی كۆمپانیاكه‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

راشیگه‌یاند: په‌لاماره‌كه‌ هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و كێڵگه‌كه‌ له‌كاری خۆی به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket