riklam

مەکتەبی راگەیاندن ئیبراهیم باجەلان بەسەردەکاتەوە

کوردستان 03:01 PM - 2022-06-25

ئەمرۆ شەممە 25-6-2022 وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لەسەر ڕاسپاردەی  ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن، رۆژنامەنوس و میژوونوسی شاری خانەقین مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان یان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی یان پرسی چەپکە گوڵی رێز و وەفای مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی پێشکەشی کرا.

 

لای خۆیەوە مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان سوپاسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی ،رایگەیاند ئەوەی لە رابردوو نوسیویەتی لە رێگەی کتێب و بەڵگە میژوویەکانی بۆ زیاتر خزمەتی کردنی شاری خانەقین بووە .

مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان لە ساڵی 1944 لە ئاوای گەورە لە ناوچەی بن کورەی سەر بەقەزای خانەقین لەدایک بووە لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دوای کردوە لە ساڵی 1952 چووتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی نوعمانی سەرەتای  و ناوەندی ئێوارانی هەر لە خانەقین خوێندوە لە ساڵی 1958 دەستی داوەتە نوسین  هەموو کات پشتگیری چینی رەنجدەرانی هێزی بازووی کردوە.

 

مامۆستا ئیبراهیم خاوەنی کتێبخانەیەکی بەنرخەکە کە چەندین نوسین و بەڵگەی میژووی تیدایە کۆتا کتێبی بە ناوی خانەقین میرات و شارستانییەت، بە هاوبەشی لەگەڵ عومەر عەلی شەریف بە چاپ گەیاندوە.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket