riklam

بە بەشداری یەكێتی كۆنفرانسی هاوپەیمانی پێشكەوتنخواز دەستپێدەكاتەوە

ی ن ک 12:36 PM - 2022-06-25

بە ئامادەبوونی وەفدێكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری كوالا لامپوری مالیزیا، رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەوتنخواز یەكەم كۆنفرانسی لە دوای كۆرۆنا دەستیپێكردەوە.

ئەمڕۆ  25-6-2022 لە شاری کوالا لامپوری و وڵاتی مالیزیا رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەووتنخواز، بە ئامادەبوونی وەفدێكی یەكێتیی نیشتیمانیی  کوردستان لە رێکخراوەکە یەکەم کۆنفرانسی تەواو فیزیکی خۆی لە دوای كۆرۆنا دەستيپێکرد.

 رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز رێکخراوێکی جیهانیە و رێکخراوی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی جیهانە لە ساڵی   2013 دامەزراوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەکێکە لەو سێ پارتە سەرەکییەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستە وە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتی رێکخراوەکەیە و جگە لە بۆردی سەرۆکایەتی لە سێ لێژنەی سەرەکی رێکخراوەکە یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەندامن دکتۆرە جوان ئیحسان فەوزی ئەندامی بۆردی ژنان ، د.عزەت سابیر ئەندامی بۆردی ئابوری ، زانا بێستون کۆمیتەی بەدواداچوون و کاروباری رۆژانە .

شایانی باسە ئەمڕۆ لە ووڵاتی مالیزیا دەستی بە کارەکانی یەکەم کۆنفرانس کرد لە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا ، لە ساڵانی ڕابردوو بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەندین کۆبوونەوە و کۆنفرانسی ئەنجام داوە لە چەند ووڵاتێکی ئەوروپا و ئاسیا و هاوکات لەگەڵ رێکخراوی ئۆلف پاڵمی لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی مونتەدای عەرەبی ئەنجامدا و یەکێک بوو لە کۆنفرانسە سەرکەوتووەکانی رێکخراوەکە .

 PUKmedia دەرباز ستار ئەمین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket