riklam

سبەینێ پێشانگایەكی گەورەی هەلی كار دەكرێتەوە

کوردستان 03:29 PM - 2022-06-24

سبەی شەممە دامەزراوەی ڤیم فاوەندەیشن پێشانگایەک بە ناوی (پێشانگای هەلی کاری ڤیم) بە بەشداری 60 کۆمپانیا و رەخساندنی 1400 هەلی کار  دەكاتەوە.

 سبەی 25-6-2022 شەممە یەكەم رۆژی كردنەوەی پێشانگاکەیە لە شاری سلێمانی، هاوكات پێشانگاكە 25\26 بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

 هاوكات ئامانج لە كردنەوەی پێشانگاكە هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی گەنجانە بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و یارمەتیدانی خوێندكارە دەرچووەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان تاكو كاری گونجاوی تایبەت بە خۆیان بدۆزنەوە.

هەروەها لەپێشانگاكە دەرفەتێكی گونجاوە تاكو كارخوازان راستەوخۆ  بتوانن لە نزیكەوە  لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا وگفتوگۆ بكەن و هەلی كاری گونجاویان دەستبكەوێت، هاوكات ئەم پێشانگایە یارمەتی خاوەن كۆمپانیاكان دەدات تاكو كەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو بدۆزنەوە و كێشەی كەمی هێزی كار چارەسەر بكەن.

ڤیم دامەزراوەیەكی قازانج نەویستی ناحكومیە، ساڵی 2019 لە  شاری سلێمانی دامەزراوە، هاوكات گرنگی بە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگە دەدات، و لە كێشەكان ورد دەبێتەوە و هەوڵی چارەسەركردنی دەدات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket