riklam

هۆکاری رێگری لە چوونی خەڵکی هەرێم بۆ موسڵ رووندەکرێتەوە

کوردستان 09:59 PM - 2022-06-23

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رێگریکردن لەشوفێرانی شارەکانی هەولێرو دهۆک بۆ پارێزگای نەینەوا،  بەتایبەتی بۆ سەنتەری شاری موسڵ، کارگێری مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،  هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوەو رایدەگەنێت کێشەکان لەرێگای ئەو جۆرە بڕیارە چارەسەر نابن، بەڵکو پێویستی بەرێوشوێن و میکانیزمی گونجاوتر هەیە.

غەیاس سورچی کارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەهۆی دروستبوونی  قەیرانی بەنزین لەشارەکانی هەرێمی کوررستان و بەرزبونەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو،  ئەوقەیرانە هەردوو پاریزگای کەرکوک و نەینەواشی گرتەوە، بەو پێیەی دووپارێزگای هاوسنوری هەرێمی کوردستانن.

وتیشی: بۆ دوورخستنەوەی کێشەی بەنزین لەخۆیان، هەردوو پارێزگا چەند رێوشوێنێکیان گرتۆتەبەر، بەتایبەتی لەشاری موسڵ، ئەویش سەرەتا جیاکردنەوەی دووبەنزینخانە بوو  بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەدەرەوەی شارەکە دێن، کەنرخی یەک لیتر 1000 دینار داندرابوو ، بەڵام ئەو هەنگاوەش نەبووە هۆی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە .

ئاماژەی بەوەشکرد: دواجار بۆ ئەوەی کێشەی بەنزین زیاتر نەبێت، رێگری لەو ئۆتۆمبێلانە کرا، کە لە بازگەکانی  نێوان ( هەولێر موسڵ و دهۆک موسڵ ) داخیلی ناو شاری موسڵ دەبن، بڕیارەکەش بەو جۆرەیە هەر ئۆتۆمبێلێک ساڵنامەکەی بەناوی خاوەنەکەی نەبێت، نابێت بچێتە شارەکەو بەڵێ ئەمڕۆ رێگریان لیکرا.

کارگێرەکەی مەڵبەندی نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو: لەرێگای ئەو بڕیارە، جگە لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، رێگری لەو کەسانەش دەکرێت کە لەبەنەڕەتدا خەڵکی شاری موسڵن، بەڵام ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکەی پارێزگانی هەرێمەو بەناوی خۆی نیە.

تەئکیدیکردەوە: ئەو هەنگاوەش پێویستی بە پێداچونەوە هەیە، چونکە دەبێتە هۆی دروسکردنی قەیرانێکی تر، بۆیە پێویستە میکانیزمێکی تر بدۆزریتەوە، بەجۆرێک نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەخەڵکی موسڵ و رێگریکردن لە خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket