بژاردەكانی دادگای فیدڕاڵی بۆ كۆتاییهێنان بەپێشێلكارییە دەستوورییەكان ئاشكرا دەكرێت
عیراق 05:32 PM - 2022-06-23
پسپۆڕێكی یاسایی ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی لەو بژاردانە كرد كەلە بەردەستی دادگای باڵای فیدڕاڵیدایەو كۆتایی بەو پێشێلكارییانە دەهێنێت كە لەماوە دەستوورییەكاندا دەكرێن.
پێشترو هەر ئەمڕۆ فائق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختیكردبوەوە كە تا ئێستا سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێراوە پێشێكاری دەستوورە بەهۆی ئەوەی ماوە یاساییەكەی بەسەرچووە.
لەو بارەیەوە، د.عەلی تەمیمی پسپۆڕی بواری یاسا تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: ژمارەیەك لەلایەنە سیاسییەكان بەهۆی پێشێلكاری لەوادە دەستوورییەكان لەبەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی سكاڵایان پێشكەشكردو داوایان كرد سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەڵبژێررێت، دەشبێت دادگای فیدڕاڵی پەرلەمان بەوە پابەند بكات و ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە.
تەمیمی باسی لەوەشكرد كەئەنجومەنی نوێنەران دوو بژاردەی لەبەردەمدایە یان ئەوەتا دانیشتنێك ساز بكات كەئەمەش قورسە چونكە پێویستی بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت یاخود ئەنجومەنەكە بەگوێرەی مادەی 64ی دەستوور خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی شكستهێنانی لە یەكلایكردنەوەی شایستە دەستوورییەكان، شكستێك كەبووە هۆكاری ئەوەی حكومەت بۆ ماوەی زیاتر لەشەش مانگە رۆژانە كارەكانی بەشێوەی كاربەڕێكەر بەردەوامی پێببات.
ئەو پسپۆڕەی بواری یاسا ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر ئەو سكاڵایانە زیاد بكات بەتایبەتی لەلایەن رێكخراوە مەدەنییەكانەوە ئەوەش فراكسیۆنە سیاسییەكان ناچار دەكات پرسەكان یەكلایی بكاتەوەو كۆتایی بە بنبەستی سیاسی بهێنێت، ئاماژەشیدا كە گەل بەگوێرەی مادەكانی 5و 6ی دەستوور سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە، روونیشیكردەوە ئەگەر دادگای فیدڕاڵی داوا لەپەرلەمان بكات خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، دەبێت ئەو پرسە بۆ مادەی 64 ی دەستوور بگەڕێنێتەوە كەلەوێدا رێكخراوەو مۆڵەتیداوە ئەنجومەنی نوێنەران خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات
03:05 PM - 2022-07-04 -
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
فەهمی بورهان: دژی بڕیارەكەی راکان جبورین و دەبێت داوای لێبوردن بكات
02:02 PM - 2022-07-04
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
کوردستان 07:57 PM - 2022-07-03 -
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03