riklam

هەرێم.. ئاستەنگەكانی بەردەم دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر دەخرێتەڕوو

کوردستان 05:08 PM - 2022-06-23

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەو ئاستەنگانە دەكات كە لەبەردەم دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لەهەرێمی كوردستان هەیە و رایدەگەیەنێت ئەوان لەسەر ئەو بابەتە چەندین پرسیار و روونكردنەوەیان ئاراستەی حكومەت كردوە. وەك ئاماژەی بۆ دەكات پەرلەمان دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی كورستان بەم بارودۆخەی لەبارە بۆ دروستكردنی شەمەندەفەر ، كە بودجەو توانایەكی زۆری مرۆیی پێویستە، لەكاتێكدا هێشتا  گرفتی رێگا سەرەكییەكانی نێوان شاركان چارەسەر نەكراوە.

هاوڕێ مەلاستار سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: پرسی دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لەهەرێمی كوردستان،  كە ماویەكە باسی لێوەدەكرێت، پێویستی بە دیراسەو روونكردنەوەی زیاتر هەیە، تاكو دڵنیابین لەوەی سەركەوتن بەدەستدەهێنێت یان نا.

وتیشی: وەك لە وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتمان پرسی،   تاچەند شەمەندەفەر بۆ ئێمە گونجاوە، بەو پێیەی  هەرێمی كوردستان لەرووی هەڵكەوتەی جوگرافی بەرزی و نزمی زۆری تێدایە، لەكاتی دروستكردنی هێڵی شەمەندفەر ، پێویستی بە چەندین تونێل دەبێت، ئەمەش خەرجی و كاتێكی زۆری پێویستە.

راشیگەیاند: ئاستی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ دەوروبەرو  نزیكی شارەكانی كوردستان لەیەكترو زۆری بازگەی نێوان شارەكان، بەربەستێكی ترن، وادەكات هێڵی شەمەندەفەر نەتوانێت بەوشێوەیە خزمەت بە هاوڵاتیان بكات، كە لەوڵاتانی دیكە هەیە.

تەئكیدیشیكردەوە: لەبەر ئەو هۆكارانەو چەندین هۆكاری تر  پێمانوایە لەجیاتی دروستكردنی هێڵی شەمەندفەرو خەرجكردنی توانایەكی زۆری مرۆیی و ماددی،  باشترە رێگا سەرەكیەكانی نێوان شارەكانی كوردستان چاك و  فرەوان بكرێت، بەمەش دەتوانین ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكەن و گیانیان لەمەترسی بپارێزین.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket