riklam

32 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا دەگیرێت

کوردستان 04:14 PM - 2022-06-23

ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چالاکیەکدا بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستدەگرن بەسەر بڕی ( ٣٢ ) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری [ کریستاڵ ] و تۆمەتبار ڕووبەڕوی یاسا دەکەنەوە .

 

دەقی راگەیەندراوی ئاسایش ......................

لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بەگژداچوونەوەی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بە فەرمانی دادوەر ، لە شەوی ٢٠٢٢/٦/٢٢ لەسەر ڕێگەی سەرەکی نزیک ( گەڕەکی تاسلوجە ) ی شاری سلێمانی ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد ، ڕووبەڕوبونەوەی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە ، توانیان بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بەناوی (  ھ ، ڕ ، ب )  دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣٢ ) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ، کە تۆمەتبار لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان  ھێناوێتی بۆ ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووە بیبات بۆ شاری ھەولێر ، پێش بەئامانج گەیاندنی کارەکەی ، دەستگیر کرا و ماددە ھۆشبەرەکەش دەستی بەسەردا گیرا ، تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە .

 

لێرەوە داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەگشتی و ھاوڵاتیانی ( گەڕەکی تاسلوجە ) بەتایبەتی دەکەین ، کە لەکاتی ئەم چالاکیەدا ، بۆماوەیەکی کاتی تەقە دروست بووە ، ھەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە وەک ئاسایش ھەمیشە ھەوڵەکانمان بۆ سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بەردەوامە ، گەرچی ھەندێکجار دۆخەکە وادەخوازێ کە تەقە دروستببێت ، دووبارە داوای لێبووردن دەکەین .

 

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket