riklam

وەزیری بازرگانی: تا ئێستا 158 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

کوردستان 04:06 PM - 2022-06-23

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا 158 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەردەوامە.

كەمال سەلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لەكاتی بەسەركردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناەوانیدا ڕایگەیاند: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستا 158 هەزار تۆن وەرگیراوە و ڕێژەیەكی زۆریش لە جوتیاران ماون كە گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان بكەن. 

كەمال موسلیم سەبارەت بە گرانبونی نرخ وتیشی: گرانبوونی نرخ لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و ئەوان تەنها توانیویانە ڕێگە نەدەن لەوە زیاتر نرخ بەرزبێتەوە. 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket