}

کۆمپانیای دانە غاز لەبارەی هێرشە موشەکییەکەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 03:22 PM - 2022-06-23

کۆمپانیای دانە غاز لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ بۆسەر کێلگەی کۆرمۆر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووە و پرۆسەی بەرھەمھێنان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای دانە غاز ھێرشە مووشەکەکیەیەکەی دوێنێ بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر ھیچ زیانێکی نەبووە و پرۆسەی بەرھەم ھێنان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و تەنھا دوو کارمەند بە سووکی برینداربوون و چارەسەریان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە سەر کار.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی چڕیان لەبارەی ھێرشەکەوە دەستپێکردووە و رێوشێنی ئەمنی زیاتر گیراوەتەبەر.

 

جێی باسە دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 22حوزه‌یرانی 2022 سه‌عات 4:45 ده‌قیقه‌ ، یه‌ك كاتیۆشا له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر كرا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket