ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكرێت
کوردستان 02:36 PM - 2022-06-23
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئامادەكاریەكانی بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كردووە، كە 107هەزار و 130 خوێندكار تێیدا بەشداری دەكەن .
لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری PUKmedia ئامادەیبوو رایگەیاند: رۆژی دووشەممە 27-6-2022، تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەبەشداری 107 هەزار 130خوێندكاری سەرجەم بەشەكان بەڕێوەدەچێت و ئامادەكاری پێویستمان كردووە بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەسەر كەوتوویی بەڕێوەبچێت.
لای خۆشیەوە نوردین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان رایگەیاند: تاقیكردنەوەكان سەعات 7:30 دەقیقە دەست پێدەكەن و پێویستە خوێندكاران پێداویستییە سەرەكییەكان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە .
هەر لەوبارەیەوە هەردی مەعروف بڕیاردەری لیژنەی باڵای ئەزمونەكان ئەوەی خستەروو، هەموو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بە پێی ژمارەی خوێندكاران لاپەرەی پرسیاریان بۆ دەچێت و ناوی چواری خوێندكار لەسەر پەرەی پرسیار نوسراوە، پێویستە خوێندكار ئاگاداری ناوی تەواوەتی خۆی بێت.
PUKmedia سەرباز محەمەد
هەواڵی زیاتر
-
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04 -
جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عیراق و ژاپۆن دەكرێتەوە
01:08 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
06:12 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03 -
كەركوك..160 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن
کوردستان 01:40 PM - 2022-07-03