}

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق كۆتاییهات

عیراق 02:26 PM - 2022-06-23

كەمێك پێش ئێستا دوای ئەوەی كە 64 پەرلەمانتاری جێگرەوەی كوتلەی سەدر سوێندی یاساییان خوارد، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق كۆتاییهات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-6-2022 كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو و تێیدا لە كۆی 72 پەرلەمانتاری جێگرەوەكانی كوتلەی سەدر 64 كاندیدی ئامادەبوو سوێندی یاساییان خوارد و هەشت جێگرەوەكەی دیكە ئامادە نەبوون.

 لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا جگە لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە عیراقییەكان پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووە و نەوەی نوێ ئامادەبوون.
لەوبارەیەوە كاروان یاروەیس  ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكە 64 كاندید ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون و سوێندی یاساییان خوارد.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا 266 ئەندام پەرلەمانی عیراق ئامادەی دانیشتنەكە بوون و كۆبوونەوەكە لەڕووی یاساییەوە تەواو بوو. 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket