riklam

سەنتەری میترۆ: پێشوازی لەپێشنیارەكەی قوباد تاڵەبانی دەكەین

کوردستان 02:00 PM - 2022-06-23

سەنتەری میترۆ رایگەیاند: پێشوازی لەپێشنیازەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران دەكەین بۆ كاراكردنەوەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان.
سەنتەری میترۆ لەبارەی پێشنیارەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەكۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆ كاراكردنەوەی پێشنیارە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری راگەیەنراوێكی بڵاویكردەوەو تیایدا دەڵێت: پێشوازی لە پێشنیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ كاراكردنەوەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان، ژمارە 11 ی ساڵی 2013 كرد، ئەویش لەڕێگەی دەركردنی رێنمایی ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاساكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سیستماتیك، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست بەڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییان  رێكبخرێتەوە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket